لێکۆڵینەوەیەکى نوێ هۆشدارى دەداتە تووشبوان بە نەخۆشى شەکرە و ئەوانەى کە پارێزى لە خواردن دەکەن بەوەى زیادەڕۆیى لە خواردنەوەى شەربەتى میوەجات نەکەن، لەبەر ئەوەى دەوڵەمەندە بە شەکر و کالۆرى، وە پێکهاتەى شەکر لە نێو ئەو خواردنەوانە زۆر زیاترە لەوەى لە نێو خواردنەوە گازیەکان هەتا لە نێو پارچەیەک شوکولاتەش هەیە. بۆ نموونە دەرکەوتووە کە کوپێک لە شەربەتى سێو 110 کالۆرى و 26 گرام لە شەکرى تێدایە، لە کاتێکدا یەک سێو تەنها 50 کالۆرى تێدایە
لە لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە کە وا باشە لە خواردنەوەى شەربەتى ترێ دوور بکەویتەوە لەبەر ئەوەى ڕێژەیەکى زۆرى لە شەکر تێدایە بە جۆرێک یەک کوپ لە شەربەتە 160 کالۆرى تێدایە
توێژەران لە لێکۆڵینەوەکە چاودێرى کۆمەڵێک کەسیان کرد کە بۆ ماوەى سێ مانگ ڕۆژانە شەربەتى تێبینى ئەوەیان کرد کە ڕێژەى ئەنسۆلیان زۆر بەرز بۆتەوە، بەڵام جۆرى ترى شەربەت هەیە لەوانەیە باشتر بن لەوانى تر، بۆ نموونە شەربەتى هەنار کە بڕێکى زۆر لە ماددەى دژە ئۆکسیدى تێدایە کە ڕێگرى دەکات لە شێرپەنجە،
وە شەربەتى توو کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سى کە دزگاى بەرگرى بەهێز دەکات
لێکۆڵینەوەکە ئامۆژگارى ئەوە دەکات کە شەربەتى میوەجات بگۆڕدرێت بە شەربەتى سەوزە، لەبەر ئەوەى کالۆرى کەمتریان تێدایە و دەوڵەمەندیشە بە ماددە خۆراکیەکان، بۆ نموونە کوپێک لە شەربەتى تەماتە 40 کالۆرى تێدایە بە بەراورد لەگەڵ 120 کالۆرى لە شەربەتى پرتەقاڵ. بۆیە پێویستە لەسەر هەر کەسێک کە ڕۆژانە لە کوپێک زیاتر لە شەربەتى میوەجات نەخواتەوە و دووریش بکەوێتەوە لە شەربەتى لە قوتوکراو.ترێیان دەخواردەوە،
ئامادەکردنى: بێوار بلباس